یەکینەکانی پاراستنی گەل لە راگەیاندنی ئەمڕٶۆ ٤ی شوباتی ٢٠١٨ بڵاوکردەوەو تیایدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە هێزە ئیسلامییە توندرەوەکان ویستویانە دزە بکەنە گرێ سپی، بەڵام تووشی شکست بوون.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه:
یه‌كه‌م: راجۆ: شاره‌دێی راجۆ و ده‌وروبه‌ری رووبه‌ڕووی تۆپبارانی هه‌ڕه‌مه‌كیانه بووه‌ته‌وه. له رۆژی هه‌ینیی رابردووه به‌رده‌وام ناوچه‌كه له ژێر تۆپبارانی تۆپخانه‌كان و بۆمبابارانی فڕۆكه‌كانی توركیادایه.
دووه‌م: جندرێس: سوپای توركیا و میلیشیاكانی قاعیده هه‌وڵی پێشڕه‌ویان داوه له میحوه‌ری گونده‌كانی (ئه‌شكان غه‌ربی، حه‌مام، شاخی بیره‌قدار) و هێزه‌كانی یه‌په‌گه به‌ره‌نگاریان بوونه‌ته‌وه و زیانی گیانی و ماڵی زۆریان پێگه‌یاندوون و فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا به هانای هێرشبه‌رانه‌وه هاتوون.
سێیه‌م: ناحیه‌ی شه‌ڕڕا: یه‌په‌گه توانیویه‌تی حه‌فاره‌یه‌كی سه‌ربازی بپێكێت و تێكی بشكێنێت.
چواره‌م: له میحوه‌ری گوندی بولبول و حه‌فتارۆ، یه‌كینه‌كانی پاراستنی ژنان (یه‌په‌ژه) تانكێكی سوپای توركیایان تێكشكاندووه و ته‌واوی چالاكییه‌كه‌ش به ڤیدیۆ تۆمار كراوه.
پێنجه‌م: سه‌رله‌به‌یانی دوێنێ سوپای توركیا و هاوپه‌یمانه‌كانی ده‌یانویست گردی كه‌ڤه‌ر كر داگیر بكه‌ن و هێزه‌كانی یه‌په‌گه رووبه‌ڕوویان بوونه‌ته‌وه.
شه‌شه‌م: دوێنێ میلیشیاكانی قاعیده‌ی هاوپه‌یمانی توركیا ده‌یانویست دزه بكه‌نه ناو شارۆچكه‌ی گرێ سپی و له لایه‌ن یه‌كینه‌كانه‌وه هێرشه‌كه‌یان تێكشكێنراوه و ته‌رمی چوار چه‌كداریان له مه‌یدانی شه‌ڕدا به‌جێهێشتووه.