تورکیا هێز رەوانەی باشیک دەکات

تورکیا چەندین یەکەی سەربازی لە هەرێمی کوردستانەوە هێز رەوانەی باشیک دەکات.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە سپی راگەیاند" لە دوو رۆژی رابردوودا لە هەرێمی کوردستانەوە چەندان یەکەی نوێی ناردۆتە سەربازخانەی باشیک.

ماڵپەڕی فەرمی یەکێتی یش لە هەواڵێکدا بڵاوەیکردۆتەوە "ماوه‌ی دوو رۆژه‌ سوپای توركیا له‌ باشیك جموجۆڵی تێكه‌وتوه‌و تانك و زرێپۆشی زیاتر له‌و ناوچه‌یه‌ جێگیر ده‌كه‌ن.

هەروەها هاتووە "چاودێرانی سیاسیش ده‌ڵێن جموجۆڵی توركیا له‌و ناوچه‌یه‌ ئاماده‌كاریه‌ بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر په‌كه‌كه‌ له‌ چیای شه‌نگال".
ناردنی ئەو هێزە نوێیە  لە کاتێکدایە ماوەی ١٥ رۆژە سوپای تورکیاو هاوپەیمانە ئیسلامییەکانی هێرشێکی هەمەلایەنەو سەختیان کردۆتە سەر شاری عفرین.



PM:11:08:04/02/2018