کچێکی ١٧ ساڵ خۆی دەخنکێنێت

لە شارۆچکەی حاجیاوا کچێک لە رێگای پەتەوە خۆی دەخنکێنێت.

دوێنی یەک شەممە ٤/٢ کاتژمێر ٤ ی ئێوارە لە شارۆچکەی حاجیاوا کچێکت تەمەن ١٧ ساڵ دەبرێتە نەخۆشخانەی حاجیاوا کە بەپەت خۆی لەماڵی خۆیاندا هەڵواسیووەو خۆی خنکاندووە.

ئەو کچە ئافرەتی ماڵ بووەو هۆکاری خۆ خنکاندنەکەی نەزانراوە.

پۆلیسی ئەو دەڤەرە دۆسیەی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕوداوەکە کردۆتەوەو تەرمەکەشی ڕادەستی کەسوکاری کرایەوە. لەسەر ڕوداوەکە تاکو ئێستا کەس دەستگیر نەکراوە. لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بەردەوامە.



AM:10:55:05/02/2018