خەڵاتی فۆتۆگرافەری ساڵ بەخشرایە میدیاكارێكی سپی میدیا

خەڵاتی فۆتۆگرافەری ساڵ لەلایەن پەیمانگای كورد تاڵێنت بۆ فێربوونی زمانە بیانیەكان بەخشرایە میدیاكارێكی ماڵپەڕی سپی میدیا.

دوێنێ 4ی شوباتی 2018 خەڵاتی فۆتۆگرافەری ساڵ لەلایەن پەیمانگای كورد تاڵێنت بۆ فێربوونی زمانە بیانیەكان بەخشرایە ئەمیر حەسەن، پەیامنێری ماڵپەڕی "سپی میدیا" و لە لێدوانێكیشیدا بۆ سپی سوپاسی بەڕێوەبەری پەیمانگای كورد تاڵێنت و سەرجەم ستافی ئەو پەیمانگایەی كرد بۆ دەستنیشانكردنی وەك باشترین فۆتۆگرافەری ساڵ و بەڵێنیدا بەردەوام بێت لە "خزمەتكردن" بە كاری میدیایی و هاوڵاتیان.

ئەمیرحسن شیخە، دەرچوی پەیمانگای تەكنیكی كۆیە بەشی كارگێری یاسایە و دامەزرێنەروسەرۆكی رێكخراوی نەسیم بۆپاریزگاری ژینگە لە حاجیاوا  و دامەزرێنەری تیپی شانۆی حاجیاوا.

ئەمیر ماوەی پێنج ساڵە كاری فۆتۆگرافی دەكات و  بەشداری 13 پیشەنگای هاوبەشی كردوە زیاتر لە 50  سوپاسنامە و رێزلێنانی وەرگرتوە و لە ئێستا پەیامنێری ماڵپەڕی "سپی میدیا"یە لەدەڤەری ڕاپەرین 



PM:02:07:05/02/2018