راهێنەرێک بۆ ئیتاڵیا دانرا


ئەمڕۆ راهێنەرێک بۆ هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئیتاڵیا دانراو یەکێتی تۆپی پێی ئەو وڵاتە دی بیاجیۆی وەکوو راهێنەری هەڵبژاردەکە بۆ دوو یاری دۆستانەی داهاتوو دیاری کرد.

هەڵبژاردەی ئیتاڵیا لە مانگی داهاتوو دوو یاری دۆستانە لەگەڵ ئەرجەنتین و ئینگلتەرا دەکات و دی بیاجیۆش وەکوو راهێنەری هەڵبژاردەکە دەبێت لە شوێنی ڤینتۆرای راهێنەری لابراو لە پۆستەکەی.

بڕیاریشە لە ناوەڕاستی ئەمساڵ راهێنەری هەڵبژاردەکە بەرەسمی دیاری بکرێت.



PM:06:38:05/02/2018