گۆڕانخوازێك چیرۆكی وێنه‌یه‌كی سێڵفی لەگەڵ نه‌وشیروان مسته‌فا، رێكخه‌ری کۆچ‌کردوی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بڵاوه‌كاته‌وه و دەڵێت "وێنه‌یه‌كم له‌گه‌ڵ یه‌كێك له هه‌ستیارترین كه‌سایه‌تییه‌كانی كوردستان گرت، به‌بێ له‌ده‌رگادان و به‌بێ تێپه‌ڕین به پرسگه مۆن و پاسه‌وانه مرقنه‌كان".
به‌رهه‌م عومه‌ر عه‌بدوڵا ئەو گۆڕانخوازەیە له ئه‌كاونتی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نوسیوێتی، له‌هه‌مان شوێن، باسی چۆنێتی سێڵفی گرتنه‌كه‌ی بۆ كردم، كاك ئاراس نه‌سروڵا، وتی عه‌سران، پاش ئه‌وه‌ی له ئیش ده‌گه‌ڕێمه‌وه پیاسه ده‌كه‌م، لێره‌وه تێپه‌ڕیم و به لاچاو زانیم پیاوێك هه‌یه و سه‌رپێییانه ڕوانیم وه‌كو كاك نه‌وشیروان هاته پێش چاوم، كه ته‌نها چه‌ند مه‌ترێك له‌و دیو دیواره به‌ردینه‌كه‌وه لێم دوربوو، لێی تێپه‌ڕیبوم، گه‌ڕامه‌وه و له‌و ئاسته‌دا كه وێنه‌كه‌ی لێ گیراوه دوباره ته‌ماشام كرده‌وه و دڵینابوم خۆیه‌تی، وتم سڵاوت لێ بێت كاك نه‌وشیروان، ئه‌ویش به‌ده‌م وه‌ڵامدانه‌وه‌ی سڵاوه‌كه‌مه‌وه لێم نزیك بۆوه و وتم ئاسایه وێنه‌یه‌كت بگرم؟.
ئەو دەڵێت "كه كاك نه‌وشیروان وه‌ڵامی دابویه‌وه كه بۆچی نایه‌یته ئه‌مدیو؟! به‌ڵام كاك ئاراس سه‌رسام بووه و وتوێتی ئینجا چۆن ئه‌توانم بازبده‌مه‌وه ئه‌ودیوه‌وه؟! ئه‌گه‌ر بكرێت لێره‌وه ره‌سمێك بگرین، له وه‌ڵامدا كاك نوشیروان وتیوێتی زۆر ئاساییه و من ئاماده‌م... له‌م قسانه‌دا بوو ده‌ستی خسته سه‌ر لێواری دیواره‌كه و وێنكه گیرا".
ئه‌و گۆڕانخوازه دەڵێت "وێنه‌یه‌كم له‌گه‌ڵ یه‌كێك له هه‌ستیارترین كه‌سایه‌تییه‌كانی كوردستان گرت، به‌بێ له‌ده‌رگادان و به‌بێ تێپه‌ڕین به پرسگه مۆن و پاسه‌وانه مرقنه‌كان. ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه چه‌ندین كه‌سایه‌تی و سه‌ركرده هه‌بوون له‌وكاته‌دا، هه‌وڵی زۆریانده‌دا بتوانن كاك نه‌وشیروان ببینن، به‌ڵام رێگای پێ نه‌ده‌دان".
لەدرێژەدا دەڵێت: عه‌قڵ رێگا به‌هیچ كه‌سێك نادات خه‌ریكی به‌راوردكردن بێت له‌نێوان كه‌سایه‌تی ئه‌م پیاوه و ئه‌و سه‌ركردانه‌ی ئێمه له‌م وڵاته‌دا ئه‌یانناسین، هه‌موو كه‌سێكی ئاسایی، ته‌نانه‌ت خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ته‌كانیش ئاسان ده‌یانتوانی بیبینن، به‌ڵام من حزبێكی ده‌سه‌ڵاتدار ده‌ناسم له‌م كوردستانه چه‌ند ساڵێك له سه‌رۆكه‌كه‌یانه‌وه تا ده‌گاته مه‌كته‌ب سیاسی و سه‌ركردایه‌تیه‌كانیشیان چاوه‌ڕێی نه‌رمیی نواندنێكی كاك نه‌وشیروان بوون رێگایان پێبدات بیبینن، به‌ڵام ره‌تی ده‌كردنه‌وه.