گۆڕانکاری له‌پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی سلێمانیدا ئه‌نجامدرا و عه‌مید ئاسۆ شێخ ته‌ها وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری نوێی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ده‌ستبه‌ركاربوو.
به‌یانی ئه‌مڕۆ 8ی شوباتی 2018، له‌چواچێوه‌ی گۆڕانكارییه‌كانی حكومه‌ت له پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ره‌كاندا، به‌ئاماده‌بونی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان و ئه‌فسه‌رانی پۆلیسی سلێمانی، ئاڵۆگۆڕی پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی سلێمانی ئه‌نجامدراو عه‌مید ئاسۆ شێخ ته‌ها بوه به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیس.
له‌لێدوانێكیشدا بۆ كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن، ئاسۆ شێخ ته‌ها به‌ڕێوه‌به‌ری نوێی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگه‌یاند، "له‌چوارچێوه‌ی ئه‌ركه‌كانیان بۆ زیاتر پاراستنی ئه‌منیه‌ت و خزمه‌تكردن و پاراستنی سه‌رو ماڵی هاوڵاتیان به‌رده‌وام و درێژه‌پێده‌ری ئه‌ركه ئیدارییه‌كان ده‌بن بۆ زیاتر خزمه‌تكردن".