سلێمانی...بە نوێژی هەینی پشتیوانى لە عەفرین دەکرێت


بە مەبەستی پشتیوانی لە عەفرین، ئەمڕۆ نوێژی هەینی لە سەکۆی ئازادی لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت و ژمارەیەک مامۆستای ئاینی بەشدارن.

ئەو چالاکییە لەلایەن بەشێک لە مامۆستایانی ئاینی و تەڤگەری ئازادییەوە ڕێکخراوە وەک پاڵپشتیەک بۆ خەڵکی عەفرین و شەڕڤانانی یەپەگە، هاوکات مەلا سامان سەنگاوی وتاری نوێژی هەینی دەخوێنێتەوە.

ئەنجامدانی نوێژی هەینی لە سلێمانی بۆ عەفرین، دوای ئەوە دێت کە لەگەڵ دەستپێکردنی هێرش و پەلاماری سوپای تورکیا بۆ سەر عەفرین سەرۆکی کاروباری ئاینی تورکیا داوای لە سەرجەم مزگەوتەکانی تورکیا کردبوو لە دوای نوێژی بەیانی (سورەتی فەتح) بخوێنن و نزا بۆ سەرکەوتنی سوپاکەیان بکەن.



PM:12:47:09/02/2018