بڕیاری ده‌ستگیرکردن بۆ سه‌رپیل که‌مالبای، هاوسه‌رۆکی گشتیی هه‌ده‌په ده‌رکرا.
له چوارچێوه‌ی لێپرسینه‌وه‌کانی داواکاری گشتیی کۆماریی له ئه‌نقه‌ره، بڕیاری ده‌ستگیرکردن بۆ سه‌رپیل که‌مالبای، هاوسه‌رۆکی گشتیی پارتیی دیموکراتی گه‌لان - هه‌ده‌په و ١٧ به‌رپرسی دیکه‌ی هه‌ده‌په ده‌رکرا.
هه‌روه‌ها پڕۆفیسۆر ئۆنوور هه‌مزائۆغلوو، وته‌بێژی کۆنگره‌ی دیموکراتی گه‌لان - هه‌ده‌که و ده‌یان که‌سی دیکه‌ش ده‌ستگیرکران.
هاوکات هه‌ر به‌یانیی ئه‌مڕۆ له ناوچه‌ی گه‌بزه‌ی کۆجائه‌لی، پۆلیس هه‌ڵیکوتایه سه‌ر ماڵی هه‌ده‌په‌ییه‌کان و هه‌ریه‌که له داملا باگجی و مسته‌فا ئاڵتوونباش، هاوسه‌رۆکانی ناوچه‌ی گه‌بزه-ی هه‌ده‌په و ١٨ که‌سی دیکه‌یان ده‌ستگیرکرد.