ئەردۆغان سەرەخۆشی لە بەرپرسێکی هەرێم دەکات

بەهۆی کۆچی دوایی دایکیەوە ئەردۆغان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەفین دزەیی ئەنجامدا و سەرەخۆشی لێدەکات.


نووسینگەی وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە رۆژی پێنجشەممە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی سەفین دزەیی، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان كرد بەهۆی کۆچی دوایی نەجیبە ئاغا ئەحمەد بایز دزەیی ، دایكییەوە.

لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەدا سەرۆك كۆماری توركیا هیوای خواستووە دوایین ناخۆشی بنەماڵەی دزەیی بێت و كۆچكردووش بە بەهەشت شاد بكات و لە بەرامبەردا سەفین دزەیی، سوپاسی پرسەنامەكەی سەرۆك كۆماری تورکیای کردووە.



PM:04:05:09/02/2018