كه‌مێك لەمەوبەر له سه‌نته‌رى شاره‌دیێ بامه‌ڕنێ سه‌ر به شارۆچكه‌ى ئامێدى بومبێك ته‌قییه‌وه، له ئه‌نجامدا دوو كه‌س بونه‌ته قوربانى، كه یه‌كێكیان ده‌ست به‌جێ گیانى له‌ده‌ستداوه.
حه‌مید زوبێر، به‌ڕێوه‌به‌رى شاره‌دیێ بامه‌ڕنێ بە میدیاکانی پارتی ڕاگه‌یاندووە "كه‌مێك پێش ئێسته دوو شوان كه‌له ده‌رووبه‌رى فڕۆكه‌خانه‌ى بامه‌ڕنێ بوونه، خه‌ریكى له‌وه‌ڕاندنى مه‌ڕ و ماڵاته‌كانیان بوونه، له‌ناكاو شتێكى گوماناوى ده‌بینن و یارى به‌و جۆره ته‌قینه‌وه گوماناوییه ده‌كه‌ن، دواتر ئه‌و بۆمه ده‌ته‌قێت و یه‌كێك له‌و گه‌نجانه ده‌ست به‌جَێ گیانى ده‌سپێرێت و ئه‌وى تریش به سه‌ختى بریندار ده‌بێت".
ئه‌و گه‌نجه كه گیانى له‌ده‌ستداوه ته‌مه‌نى نزیكه‌ى 15 ساڵه و خه‌ڵكى شاره‌دیێ بامه‌ڕنێ یه، و ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌یه‌ى كه ته‌قیوه‌ته‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چه‌ند ساڵ پێش ئێسته و ته‌قینه‌وه‌كه خۆى پاشماوه‌ى سه‌ربازى وڵاتى ئه‌مریكایه، حه‌مید زوێر واى گووت.
به‌پێى قسه‌كانى به‌رێوه‌به‌رى شاره‌دیێ بامه‌ڕنێ لەئێستادا ئه‌وان له‌گه‌ڵ ئاسایش و پۆلیس گه‌یشتوونه‌ته شوێنى ڕووداوه‌كه و لێكۆڵینه‌وه له‌و ڕووداوه ده‌ستى پێ كردووه و بریندارى ڕووداوه‌كه‌ش ڕه‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتنى دهۆك كراوه.
شاره‌دیێ بامه‌ڕنێ له كۆن و تا ئێستاش ناوه‌ندێكى سه‌ربازى گرنگ بووه له نێوان حكوومه‌تى عیراق و سوپاى توركیا و تا ئێستاش چه‌ند بنکەیەکی سه‌ربازى سوپای توریای لێیە.