رۆژنامەنووسێکی دیاری کورد دەبێت بەکاندید بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق

تا ئێستا بەتەواوی دەرنەکەوتووە لەنێو لیستی قەوارە سیاسیەکاندا چەند میدیاکارو رۆشبیر دەستنیشانکراون، سپی رۆژنامەنووسێکئی ناسراو ئاشکرا دەکات کە کاندیدە بۆ پەرلەمانی عێراق.

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست سپی کەوتووە، حاکم ئازاد حەمە ئەمین نەقیبی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان یەکێکە لە کاندیدەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە سنوری پارێزگای هەولێر.

سەبارەت بە لیستی ئەو میدیاکارە، سپی زانییویەتی حاکم ئازاد حەمە ئەمین کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستانە لە سنوری پارێزگای هەولێر.

ئازاد حەمە ئەمین دەیان ساڵە کاری نووسین و رۆژنامەنووسی دەکات، پێشتر ئەندامی حیزبی شیوعی بووە، بەلآم ماوەیەکی زۆرە لە ریزەکانی پارتیدا کاردەکات و، ئێستاش لەسەر پشکی پارتی نەقیبی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستانە، ماوەیەکی زۆرە سەرقاڵی نووسین و کاری میدیایە. 



PM:10:46:11/02/2018