وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا ٥٥٠ ملیۆن دۆلار دەدات بە رۆژئاوای کوردستان

میدیاکانی ئەمەریکا رایگەیاند" حکومەتی ئەمەریکا بەردەوام دەبێت لە یارمەتیدانی هێزەکانی سوریای دیموکراتی".

ئاژانسەکان بلآویان کردەوە پەنتاگۆن بڕیار پێدانی ٥٥٠ ملیۆن دۆلار وەک یارمەتی بۆ هێزە سەربازییەکان و هێزە ئەمنیەکان خەرج دەکات.

ئەو میدیانە ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە ئەو بڕە پارەیە ٣٥٠ ملیۆن دۆلاری بۆ هێزەکانی سوریای دیموکراتە.

بڕی ٢٠٠ ملیۆن دۆلاریشی بۆ هێزەکانی پاسەوانی سنورە کە ئەو ولآتە بڕیاری داوە بۆ رۆژئاوای کوردستانی دروستبکات.

بڕیاری پەناتگۆن لە کاتێکدایە کە لە رۆژانی داهاتوودا تیلەرسن وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بەسەردانێک دەگاتە تورکیاو لەسەر پرسی شەڕی داعش و هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر باکوری تورکیا بابەتی باسی نێوانیان دەبێت. 



PM:08:41:12/02/2018