پێشمەرگەیەكی كۆمەڵەی كۆمۆنیست خۆی كوشت

پۆلیسی قەزاو ناحییەكانی سلێمانی ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو پێشمەرگەیەكی كۆمەڵەی كۆمۆنیستی ئێران لەناو بارەگای حزبەكەیدا كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

رائیدی مافپەروەر ئیقبال محەمەد، وتەبێژی پۆلیسی قەزاو ناحییەكانی سلێمانی ڕایگەیاند "شەوی ڕابردوو پێشمەرگەیەكی حزبی كۆمەڵەی كۆمۆنیستی ئێران لەناو بارەگای حزبەكەیدا لە گوندی زڕگوێز بە چەكی جۆری كڵاشینكۆف كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا".
هەروەها وتیشی "دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس تەرمەكەی ڕەوانەی پزیشكی دادوەری لەشاری سلێمانی كرا و پەڕاوی لێكۆڵینەوەش بۆ ڕووداوەكە كراوەتەوە".

بەپێی زانیارییەكانی "سپی میدیا" ئەو پێشمەرگەیە لەدایكبووی 1991 و  ناوی ( ف ، ش ، پ ).

كۆمەڵەی كۆمۆنیستی ئێران كە بارەگای سەرەكی حزبەكەیان لە گوندی زڕگوێزی سەر بە پارێزگای سلێمانیە و یەكێكە لە حزبە ئۆپۆزسیۆنەكانی ئێران و تەواوس سەركردە و لایەنگرانی كوردی ڕۆژهەڵاتی كوردستانن.



AM:09:27:14/02/2018