یەکگرتوو سەرۆکی لیستەکەی بۆ پەرلەمانی عێراق لە پارێزگای هەولێر یەکلایی کردەوە

یەگرتوو سەرۆکی لیستەکەی لە سنوری پارێزگای هەولێر بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق یەکلایی کردەوەو ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی کردووە بە سەرۆکی لیستەکەی.

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست سپی کەوتووە یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان بڕیاری داوە، فەرهاد مەلا ساڵح ئەندامی مەکتەبی سیاسی بکاتە سەرۆکی لیستەکەی لە پارێزگای هەولێر.

سپی زانیوویەتی یەکێک لەو کەسایەتییە ناسراوانەی تری لیستی یەکگرتوو ئیسلامی کە کاندیدی کردووە بۆ پەرلەمانی عێراق حاجی کاروان، ئەندامی پەرلەمانی ئەم خوولەی پەرلەمانی کوردستانە.

بڕیارە ١٢ ی ئایار هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ئەنجام بدرێت.  



PM:02:09:14/02/2018