"سپی" ناوی سەرۆکی لیستەکەی بەرهەم ساڵح لە سلێمانی ئاشکرادەکات

هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی ودادپەروەری سەرۆکی لیستەکەی لە سنوری پارێزگای سلێمانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق یەکلایی کردەوە و سپی ناوەکەی ئاشکرادەکات.

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست "سپی" کەوتووە هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی ودادپەروەری بڕیاری داوە، د.رێبوار كەریم، وتەبێژی قەوارەی هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەری بکاتە سەرۆکی لیستەکەی لە پارێزگای سلێمانی.

١٢ مانگی ئایار ٢٠١٨ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ئەنجام دەدرێت و کورد بەچەند لیستێکی جیاواز بەشداری هەڵبژاردن دەکات. 



PM:08:26:14/02/2018