"سپی" ناوی کاندیدانی یەکێتی لە سنوری مەڵبەندی خانەقین ئاشکرادەکات

یەکێتی نیشتمانی کوردستان ناوی سەرۆکی لیستەکان و کاندیدانی لە زۆربەی شار و پارێزگاکان دیاریکرد و دوابەدوای شارەکانی هەرێم "سپی" ناوی کاندیدانی یەکێتی لە سنوری مەڵبەندی خانەقین ئاشکرادەکات.

بەپێی ئەو لیستەی لە سەرچاوەیەکەوە تایبەت دراوە بە "سپی" لیستی کاندیدانی یەکێتی لە سنوری مەڵبەندی خانەقین کە سنوری پارێزگای دیالە دەگرێتەوە لە 22 کەس پێکهاتووە و ناوەکانیان لە لیستی خوارەوەدا ئاماژەی پێدراوە.

پێشتریش "سپی" ئەوەی ئاشکراکرد سەرۆکی لیستی هەڵبژاردنی یەکێتی بۆ پارێزگای هەولێر، هەرێم کەمال ئاغا ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی یە، بۆ پارێزگای سلێمانیش د. جوان ئیحسان ئەندامی سەرکردایەتی ئەو حیزبەیە، لە پارێزگای دهۆکیش د. هاشم زێباری کادیری ئەو حیزبە کاندیدکراوە بۆ سەرۆکی لیستەکە.

تا ئێستا کاندیدی یەکێتی لە پارێزگای کەرکوک یەکلایی نەبۆتەوە.

١٢ مانگی ئایار ٢٠١٨ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ئەنجام دەدرێت و کورد بەچەند لیستێکی جیاواز بەشداری هەڵبژاردن دەکات.



PM:11:22:14/02/2018