قائیمقامیه‌تی سلێمانی هۆشداریی به‌دوكانداره‌كان ده‌دات و په‌یامێكی به‌په‌له‌ش ئاراسته‌ی دایكان و باوكان ده‌كات.
له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكی قائیمقامیه‌تی سلێمانیدا گۆران قادر سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كان ڕایگه‌یاندوه، "ئاگاداری سه‌رجه‌م دوكاندارو ماركێت و فرۆشگاكانی سنوری سلێمانی ده‌كه‌ینه‌وه كه پابه‌ندی مه‌رج و ڕێنماییه‌كان بن و فرۆشتنی ئه‌و نوقڵ و شیرینیانه‌ی له‌شێوه‌ی جگه‌ره دروستكراوه قه‌ده‌غه‌یه".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە "له‌به‌شێكی ماركێت و دوكانه‌كانی سلێمانیدا ئه‌و نوقڵه بونی هه‌یه‌و به‌منداڵان ده‌فرۆشرێت, لیژنه‌كانیشمان به‌رده‌وام چاودێری ماركێت و بازاڕ‌و شوێنه گشتییه‌كان ده‌كه‌ن و هه‌ركه‌سێك له‌و جۆره نوقڵه بفرۆشێت ڕوبه‌ڕوی سزای یاسایی ده‌كه‌نه‌وه".
گۆران قادر جه‌ختیكردۆته‌وه، "به‌گوێره‌ی ڕێنمایییه‌كان فرۆشتنی هه‌موو جۆره خوارده‌مه‌نییه‌ك كه له‌سه‌ر شێوه‌ی جگه‌ره دروستكراوه ڕێگه‌پێنه‌دراوه له‌به‌رئه‌وه‌ی كاریگه‌ری خراپ له‌سه‌ر خوی منداڵان دروستده‌كات".
ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاندوه، "داوا له‌هاوڵاتیان ده‌كه‌ین ڕێگری له‌منداڵه‌كانیان بكه‌ن له‌كڕینی هه‌ر جۆره نوقڵێك كه له‌شێوه‌ی جگه‌ره دروستكراوه".