" مووچەی خانەنشینان دەدرێت "

پەرلەمانتارێکی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند" لەکاتی هەبوونی پارە لەلای وەزارەتی دارایی مووچەی خانەنشین دەدرێت و مووچەی ئەو توێژە رانەگیراوە".

قادر رەزگەیی پەرلەمانتاری یەکێتی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا دەڵێێت" ئەو بەدواداچوونانەی ئێمە كردوومانە بۆ ئەو پرسە، هیچ بڕیارێك نەدراوە بۆ راگرتنی موچەی خانەنشینان، تا ئەوكاتەی پڕۆژەی چاكسازی حكومەت لەدەرماڵەو موچەی خانەنشینان لەپەرلەمانی كوردستان یەكلایی دەبێتەوە".

پەرکەمانتارەکەی یەکێتی دەشڵێت  "هۆكاری دواكەوتنی موچەی خانەنشینان پەیوەندی بەنەبوونی پارەوە هەیە، وەزارەتی دارایی رایگەیاندووە هەركاتێك پارەی پێویستمان لەبەردەستدا بێت، موچەی خانەنشینان (سەبازی و مەدەنی) دابەشدەكەین".

لەمانگی تشرینی دووەمی ساڵی پارەوە خانەنشینان مووچەیان وەرنەگرتووە.



PM:07:54:15/02/2018