هەولێر...دەست بەسەر بڕێکی زۆر خۆراکی ماوە بەسەرچوودا گیرا

قایمقامیەتی قەزای ناوەندی ھەولێر لە ڕایگەیاند "لە ھەولێر 10 تەن کەلوپەل و خۆراکی ماوە بەسەرچوو لەناو بران".

قایمقامیەتی قەزای ناوەندیی ھەولێر لە ڕاگەیاندراوێکدا کە وێنەکەی بۆ "سپی میدیا" نێردراوە، باس لەوە کراوە، کە ئەمڕۆ ھەینی، ھۆبەی ئابووریی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ھەولێر توانیویانە دەست بەسەر بڕی چوار تەن خۆراکی چیپسی منداڵاندا بگرن، لەگەڵ شەش تەن لە کەلوپەلی پاککەرەوە، وەک: تایت و پاکەرەوەی جۆراوجۆر لە دوو کۆگای جیاواز.

ئاماژە بەوەش دراوە، کە دوای دەستبەسەرداگرتنیان، بە ھەماھەنگیی لیژنەی پشکنین و چاودێریی بازاڕ لە قایمقامیەتی قەزای ناوەندیی ھەولێر، لە زبڵخانەی کانی قرژاڵە بەشێوەیەکی ژینگەیی لەناوبران و خاوەنەکانیان سزای پێ بژاردنیان بۆ کرا.



PM:03:06:16/02/2018