تورکیا نهێنی نوێ لەسەر چۆنێتی دەستگیرکردنی ئوچ ئالان ئاشکرا دەکات

دەسەڵاتدارانی تورکیا دوای ١٩ ساڵ لە دەستگیرکردنی ئۆچ ئالان نهێنی نوێ لەسەر ئەو پرۆسە ئەمنییە بڵاودەکەنەوە.

ئاژانسی ئەنادۆڵ بۆ یەكەم جلر هەندێك زانیاری لە پرۆفسیۆر حەسن ئیشغواز، ئاشكرا دەكات كە ئەوكات ڕاوێژكار بووە لە وەزارەتی گەیاندن و بەرپرسی فڕۆكەوانی مەدەنی و لە درەنگ وەختدا بووەتە بەشێك لە خانەی ڕاپەڕاندنی كارەكە.

ئەو دەڵێت "بە شێوەیەكی لە ناكاو لە لایەنی میتی توركیەوە ئاگاداركرامەوە لە دروستكردنی بەڵگە نامەكان بۆ فڕۆكەیەك كە توركیا جی دەهێلێت بۆ دەستگیركردنی ئۆجالان و گەڕاندنەوەی بۆ توركیا".
ئەو پرۆفیسۆرە دەڵێت" زانیاریەكان بەوشێوەیە بوون كە یۆنان ئامادەكاری كردووە بۆ ئەوەی بە فڕۆكەیەك ئۆجالان لە كینیاوە بۆ هۆڵەندا بگوازێتەوە و دەستبەجێ دەستكرا بە ئامادەكردنی فڕۆكەیەك بە هەمان تایبەتمەندی و شێوە و ڕەنگ" .

ئەو وتی "زەحمەت بوو بە ئاسانی فڕۆِكەیەكی لەوجۆرەمان دەست بكەوێت ، بەڵام بازرگانێكی تورك ئەو فڕۆكەیەی هەبوو توانرا ڕەزامەندی وەرگبرین بۆ بە كرێگرتن و بەكارهێانی بێ ئەوەی بزانێت بۆ چ مەبەستێكە ، بە فڕۆكەوانەكانیش وترا گەشتەكە بۆ میسر و پاشان بۆ ئۆگەندا و پاشان بۆ كینیایە بۆ ئەوەی گومان نەكرێت لە پرۆسەكە و وەك بازرگانانی مۆز ناسێنراین.
حەسن ئیشغواز دەڵێت " لە ئۆغەندا 10 ڕۆژ ماینەوە، پاش ئەوەی زانیاری تەواومان وەرگرت كە فڕۆكە هۆڵندیەكە دەستی كردووە بە جوڵە ڕاستەوخۆ ئێمەش چووین بۆ كینیا و، پێش ئەوەی فڕۆكەكەی تر بگات بە دوو كاتژمێر گەشتینە فرۆِكەخانە".

ئەو دەڵێت " ئێمە زانیاریمان هەبوو ئۆجالان لە باڵوێزخانەی یۆنان لە كینیا خۆی حەشارداوە، دەستیان بەجوڵە كرد لە چوار ئۆتۆمبێل دا یەكەم پۆلیسی یۆنانی تێدابوو، دووەم پاسەوانانی باڵوێزخانە، سێ یەم ئۆجالان بوو، چوارەمیش پاسەوانانی ڕێكخراوەكەی بوو".

پرۆسەكە بەئاسایی بەڕێوەدەچوو، ئۆجالان بێ غەم بوو لە كارەكان و ئۆتۆمبێلی ئۆجالان پێش ئەوانی تر هاتە بەردەم فڕۆكەكە و تەنها لە 60 چركەدا دەرگای فڕۆكەكە كرایەوە و ئۆجالان بە هاتنە ناو فڕۆكەكە دەستگیركرا و ڕاستەوخۆ دەرگای فڕۆكەكە داخرا و دەستكرا بەجوڵە پێش ئەوەی پاسەوانان بگەنە نێو دەرگاكە .

وتیشی لە ئاسمانی قوبرسی یۆنانی جارێكی دیكە توشی گرفت بوینەوە ئەو كاتەی ناچار كراین بە نیشتنەوە، بەڵام بە بیانوی تێ نەگەشتنی زمانەوە توانرا لە ماوەی 15 چركەدا ئاسمانی قوبرس جێ بهێڵین و بگەینەوە توركیا.



PM:06:27:16/02/2018