یادی خۆپیشاندانی ١٧ ی شوبات دەکرێتەوە

بڕیارە سبەی شەممە ١٧ ی شوبات یادی خۆپیشاندانەکانی شوباتی ناوچەکانی سلێمانی و دوروبەری کە لەساڵی ٢٠١١ روویدا بکرێتەوە.

به‌پێی‌ به‌رنامه‌ی‌ رێوره‌سمه‌كه‌، لەسەرەتاداو له‌كاتژمێر 10ی سەرلەبەیانی لەسەر مەزاری شەهید رێژوان لەگردی سەیوان لەسلێمانی، وەک یەکەم شەهیدی خۆپیشاندانەکانی 17ی شوبات یادکردنەوەکە بەڕێوەدەچێت.
 
دواترو له‌كاتژمێر 2ی پاشنیوەڕۆ لەهۆڵی رۆشنبیری لەشاری سلێمانی رێورەسمەکە بەڕێوەدەچێت.
 
17ی شوباتی 2011 هاوڵاتیانی شاری سلێمانی دژی گەندەڵی‌و بۆ داواكردنی چاكسازیی لەسیستمی حوكمڕانی هه‌رێمی‌ كوردستان‌، گردبونەوە‌و خۆپیشاندانێكی جەماوەرییان ئەنجامدا‌و لەماوەی 62 رۆژی خۆپیشاندانەكانی 17ی شوباتدا 10 كەس شەهیدبون‌و زیاتر لە ٥٠٠ کەس شەهیدبوون. 



PM:09:57:16/02/2018