نەوەی نوێ سەرۆکی لیستەکانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ئاشکرا کرد

نەوەی نوێ کە لەلایەن شاسوار عەبدولواحیدەوە سەرۆکایەتی دەکرێت، ناوی سەرۆکی هەر سێ لیستەکەی لەهەر سێ شارەکەی هەرێم ئاشکرا کرد.

نەوەی نوێ لەرێگای کەناڵی NRT یەوە ناوی سەرۆکی لیستەکانی لە پارێزگاکانی هەرێم بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ئاشکرا کرد.

بەپێی ئەو هەواڵەی کەناڵی NRT:

سەرۆکی لیستی نەوەی نوێ لە هەولێر رابوون مەعروف پەرلەمانتاری پێشووی گۆڕانە.

سەرۆکی لیستی سلێمانی نەوەی نوێ، سەرکەوت شەمسەدین، رۆژنامەنووسی پێشووی کەناڵی ئێن ئار تی.

سەرۆکی لیستی دهۆکی نەوەی نوێ، د. کامەران بەرواریە.



PM:12:16:17/02/2018