هەڵکەوت زاهیر کاری بۆ خانمە هونەرمەندێک تەواوکرد

هەڵكەوت زاهیر، ئاوازدانەری‌ ناسراوی‌ كورد ئاشكرای دەكات كە یەكەم ئەلبومی هونەرمەند "دینا" تەواوبووە.

هەڵكەوت زاهیر لە پەیجی تایبەتی‌ خۆی‌ لە فەیسبوك نوسیویەتی یەكەم ئەلبومی هونەرمەند "دینا" سەرجەم كارەكانی كۆتایی پێهاتووە.

هەروەها نوسیویەتی "هیوادارم بتوانین لە ماوەیەكی نزیكدا كاری بڵاوكردنەوەی بۆئەنجام بدەین".

هەڵکەوت زاهیر، ئاوازدانەری کورد، خەڵکی شاری سلێمانییە و خاوەنی سەدان ئاوازی گۆرانییەو زۆرینەیان لە لایەن خانمە هونەرمەندە کورد و عەرەبەکان وتراون.


ئه‌م بابه‌ته ‌4294 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:08:33:17/02/2018