سەرۆکی شارەوانی سلێمانی رایگەیاند " لە سنوری شاری سلێمانی ١٠٥ خانوو کە بە زیادەڕۆی دروستکراوە دەڕوخێنرێت".
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەریدا یوسف یاسین سەرۆکی شارەوانی سلێمانی وتی " بڕیارێكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هەیە بەناوی بڕیاری ژمارە ( ٦ ) سه‌باره‌ت به‌تاپۆكردنی خانوی هاوڵاتیان، ئەو بڕیارە ماوه‌ی شه‌ش ساڵه كاری پێناكرێت، تكاتان لێده‌كه‌ین حكومه‌ت هه‌رچی زوه كار به‌و بڕیاره بكه‌ن".
یوسف یاسین ، ئاشكراشیده‌كات، له‌سنوری سلێمانی 20 هەزار خێزان سوودمەند دەبن ئەگەر بەو بڕیارە کار بکرێت.
سەرۆکی شارەوانی ئاشکرای دەکات "ئه‌و بڕیاره به‌هیچ شێوه‌یه‌ك خانوی زیاده‌ڕه‌و ناگرێته‌وه، بۆنمونه له‌سلێمانی 105 خانوی زیاده‌ڕه‌و بونیان هه‌یه‌و ده‌بێت بڕوخێندرێن، به‌ڵام زه‌وی نیشته‌جێبونیان پێده‌درێت".
سەبارەت بەو خانووانەی لەدەرەوەی ماستەرپلان دروستکراون، یوسف یاسین دەڵێت" بڕیاری تاپۆكردن ئه‌و خانوانه ناگرێته‌وه كه زیاده‌ڕه‌ون و له‌ده‌ره‌وه‌ی ماسته‌پلانی شاره‌كان دروستكراون."