پارێزگار هاوڵاتیانی سلێمانی ئاگادار دەكاتەوە

پارێزگاری‌ سلێمانی‌ ئاگاداریەك ئاڕاستەی هاوڵاتیان دەكات و راشیدەگەیەنێت كە "دابەشكردنی فۆڕمی خۆراكی ساڵی 2018 پابەند كراوە بە پێشكەشكردنی بەڵگەنامەی بایۆمەتری هەڵبژاردن".

د. هەڤاڵ‌ ئەبوبەكر، پارێزگاری‌ سلێمانی‌ نووسراوی‌ ژمارە 1491ی‌ ئاراستەی‌ بەڕێوەبەرایەتی‌ رێكخستنی‌ پسووڵەی‌ سلێمانی‌ كرد و رایگەیاند كە دابەشكردنی فۆڕمی خۆراكی ساڵی 2018 پابەند كراوە بە پێشكەشكردنی بەڵگەنامەی بایۆمەتری هەڵبژاردن

لە نووسراوەكەدا هاتووە كە "بەمەبەستی سەرخستنی هەڵمەتی خۆتۆماركردن بۆ هەڵبژاردنەكان (بایۆمەتری هەڵبژاردن )ی‌ كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ هەڵبژاردنەكانی‌ عیراق، لەڕێی‌ بریكارەكانتانەوە هەموو هاوڵاتیان ئاگادار بكەنەوە كە پێویستە خۆیان تۆمار بكەن".

بڕیارە لە 12ی‌ ئایاری‌ داهاتوو هەڵبژاردنی‌ ئەنجومەنی‌ نوێنەرانی‌ عیراق بەڕێوەبچێت و كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ هەڵبژاردنەكانیش ئامادەكارییەكانی‌ دەستپێكردووە.



PM:02:19:18/02/2018