هەنگاوەکانی وردبینی و کاتی ناردنی موچە ئاشکراکرا

تا ئێستا لە بەغداوە چوار لیژنەی جیاواز لەبارەی وردبینی موچەی فەرمانبەران رەوانەی هەرێمی كوردستان كراوە وتەبێژیی بایۆمەتریش دەڵێت "تا مانگێكی تر موچە نانێردرێت".


وتەبێژیی بایۆمەتری حكومەتی هەرێمی كوردستان  رایدەگەیەنێت ، تا ئێستا عەبادی چوار جۆر لیژنەی  رەوانەی هەرێمی كوردستان كردوە بۆ ، فرۆكەخانەكانە ونشینگە و مانەوە ، دەروازە سنوریەكان و بەنداوەكان چوار لیژنە و بۆ موچەش چوار جۆریتر لیژنە هاتۆتە هەرێمی كوردستان.

سەمیر هەورامی ، وتەبێژی سیستمی بایۆمەتری، بە میدیاکانی پارتی راگەیاند ، بۆ وردبینی موچە ، سەرەتا لە بەغداوە لیژنەیەكی هاوبەش بۆ تەندروستی و پەروەردە لەسەر بنەمانی بایۆمەتری ، پێكهێنراو كارەكانیان تەواو كرد ، بەڵام دواتر دیسانەوەی لیژنەیەكی 9 كەسی نێردرا بۆ ورردبینی وەزارەتەكانی تر ،  پاشان لیژنەیەكی 30 كەسی  تر هاتونەتەوە سەر بە چاودێریی دارایی عێراقن ، لەمرۆشەوە  لیژنەیەكی 30 كەسی دەستبەكاربون وردبینی لە موچەی 9 وەزارەتدا دەكەن.

لەبارەی ئەوەی  بەغداد كەی موچە رەوانەی هەرێم دەكات ، وتەبێژی سیستمی بایۆمەتری دەڵێت ، لیژنەكەی ئەمرۆ دەستبەكاربوە وتویانە بەماوەی 11 رۆژ راپۆرتێكی سەرەتایی بەرز دەكەنەوە ، لەماوەی مانگێكیش كارەكەیان تەواو دەكەن ، ئەگەر وابێـ تا 11 رۆژی تر موچە نانێرن، دوای ئەوەش تا مانگێكیتر ئەگەری ناردنی موچە دیار نیە.

هاوكات ئەوەش دەخاتەروو ،  لەسەر بنەمای بایۆمەتری ئامارێكی تەندروست دراوە بەبەغداد ، بەپێی بایۆمەتری ملیۆنێك و دوسەد و چلونۆ هەزار  فەرمانبەر تۆماركراوە ، كە  موچەكەیان نزیكەی 900 ملیار دینارە،  حكومەتی بەغداد هیچ نەماوە بیانوی پێبگرێت.


لەبارەی ئەگەری ناردنی موچە لە بەغداوە دەڵێت ، بۆی هەیە ئەمرۆ یان  سبەی عەبادی بریارێك بدات و بۆشی هەیە تا هەڵبژاردن نەیدات.



PM:04:36:18/02/2018