ڕۆژێک پشوی فەرمی ڕاگەیەندرا

لە هەردوو پارێزگای واست و زیقار، بەبۆنەی كۆچی دوایی فاتیمەی كچی پێغەمبەری ئیسلام محەمەد (د.خ) ڕۆژێك كرایە پشووی فەرمی.


بەگوێرەی بڕیاری ئەنجومەنی پارێزگای زیقار، ڕۆژی سێشەمەی داهاتوو بەهۆی كۆچی دوایی فاتیمە زەهرا (ر.خ) پشووی فەرمییە، هاوكات پارێزگای واست بڕیاریدا بەهەمان بۆنەوە ڕۆژی سێ شەممە پشووی فەرمی بێت، بەڵام پشووەكە فەرمانگە ئەمنی و خزمەتگوزارییەكان ناگرێتەوە.

پێشتریش ئەنجومەنی پارێزگای نەجەف هەمان ڕۆژی بۆ هەمان بۆنە كردبووە پشوو.



PM:08:38:18/02/2018