بومەلەرزەیەک دەڤەری ڕاپەڕینی هەژاند

شەوی ڕابردوو دوو بوومەلەرزە دەڤەری بیتوێن و پشدەری هەژاند و  گوڕەکەی ئاشکراکرا.

شەوی ڕابردوو کاتژمێر ۱۲:۲۰ خولەک بومەلەرزەیەک ناوچەی ڕانیە و قەڵادزەی هەژاند و لەلایەن هاوڵاتیانەوە هەستی پێکراوە.

هاوکات هەر دوێنێ ماڵپەڕی دەزگای بومەلەرزەزانی ئەوروپا بڵاویکردەوە، کاتژمێر ١٠:٢٠ خولەکی شەوی ڕابردوو بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٦ لە سنوری هاوبەشی نێوان عێراق و ئێران ڕوویداوە.، پەیامنێری رانیەش ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە خەڵکی ناوچەی راپەرین هەستیان پێ کردووەو دووچاری ترس و دڵە راوكی بوون.

ماڵپەڕەکە ئاماژەی بەوەکردووە، ناوەندی بومەلەرزەکە کەوتۆوەتە باکوری ڕۆژهەڵاتی شاری سلێمانی بە دووری ١٠٤ کیلۆمەتر.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ناوەندی بومەلەرزەکە ٢٤ کیلۆمەتر لە شای بۆکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە دوور بووە.

بومەلەرزەکە لە شاری سلێمانی و ناوچەکانی رانیە و قەڵادزێ و کۆیە و چەند ناوچەیەکی دیکەش هەستی پێکراوە و لە هەندێک شوێن خەلکی لە ماڵەکانیان هاتوونەتە دەرەوە.



AM:10:01:20/02/2018