یانه‌ی كفری له‌ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی سێ خاڵی گرنگی به‌ده‌ست هێنا
له‌كێبڕكێی یارییه‌كانی خولی یانه پله‌یه‌كه‌كانی كوردستان له‌هه‌فته‌ی شه‌شه‌م و له كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م (یانه‌ی شه‌هیدان) میوانداری ( یانه‌ی كفری) كرد, كفری ده‌جه‌نگا له‌پێناو ئه‌وه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی سێ خاڵی گرنگ به‌ده‌ست بهێنێت و جیاوازی خاڵه‌كانی له‌گه‌ڵ یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه‌ی پێشه‌نگ بۆ ته‌نها خاڵێك كه‌م بكاته‌وه, هه‌رچی ( یانه‌ی شه‌هیدان) یشه ئومێدی به‌هانده‌ر ان و یاریگا هه‌بوو تا بتوانێت یه‌كه‌م بردنه‌وه له خوله‌كه‌دا تۆمار بكات و خۆی له ڕیزبه‌ندی كۆتای كۆمه‌ڵه‌كه دوور بخاته‌وه.
گێمی یه‌كه‌می یارییه‌كه یاریزانانی هه‌ردوو یانه به ئومێدی به‌ده‌ست هێنانی سێ خاڵی یارییه‌كه ده‌ستیان به هێرش بردن كرد ، ئه‌وه بوو یاریزانانی (یانه‌ی كفری) سه‌ركه‌وتوو بوون كاتێك له‌ده‌قه‌ی ( 9 ) ژماره ( 9 ) هێرشبه‌ری یانه‌ی كفری ( دانیار محه‌مه‌د ) توانی گۆڵی یه‌كه‌م و پێشكه‌وتنی (یانه‌ی كفری) تۆمار بكات، دوای ئه‌و گۆڵه یاریزانانی (یانه‌ی شه‌هیدان) هێرشیان ده‌برد له‌پێناو تۆمار كردنی گۆڵێك و یه‌كسان كردنه‌وه‌ی یارییه‌كه به‌ڵام (حه‌سه‌ن جه‌لیل )ی گۆڵچی یانه‌ی كفری به‌رامبه‌ر سه‌رجه‌م هێرشه‌كان وه‌ستایه‌وه و گێمی یه‌كه‌می یارییه‌كه به‌و ئه‌ونجامه كۆتایهات.
له‌گێمی دووه‌م دا ڕاهێنه‌ری هه‌ردوو یانه چه‌ند گۆڕانكارییه‌كیان كرد (شه‌هیدان ) بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی یارییه‌كه بۆ خاڵی سه‌ره‌تا و (كفری)ش به‌مه‌به‌ستی پاراستنی گۆڵه‌كه‌ی و تۆمار كردنی گۆڵی دڵنیای، له‌سه‌ره‌تای ئه‌م گێمه‌دا یاریزانانی (یانه‌ی شه‌هیدان) باشتر ده‌ركه‌وتن و چه‌ند هێرشێكیان كرده سه‌ر گۆڵی (یانه‌ی كفری) به‌تایبه‌ت له ده‌قه‌ی ( 56) یارییه‌كه‌دا كاتێك هێرشبه‌ری یانه‌ی شه‌هیدان و گۆڵچی یانه‌ی كفری به‌ته‌نها مانه‌وه به‌ڵام په‌له كردن له هێرشه‌كاندا و ئاست به‌رزی گۆڵچی (یانه‌ی كفری) وای كرد هیچ سودێك له تۆپه‌كان نه‌بینن و نه‌توانن گۆڵ تۆمار بكه‌ن ، له ده‌قه‌ی ( 75) دا جارێكی كه ( دانیار محه‌مه‌د ) هێرشبه‌ری (یانه‌ی كفری) توانی بگاته سه‌ر گۆڵی (یانه‌ی شه‌هیدان) و گۆڵی دووه‌می خۆی یارییه‌كه تۆمار بكات و تاڕاده‌یه‌ك یانه‌ی كفری دڵنیا بكاته‌وه له به‌ده‌ست هێنانی سێ خاڵی یارییه‌كه ، یاریزانانی شه‌هیدان خۆیان زۆر ماندوو كرد تا بگه‌نه سه‌ر گۆڵی كفری و جیاوازی گۆڵه‌كان له‌گه‌ڵ یانه‌ی میوان كه‌م بكاته‌وه به‌ڵام سه‌رجه‌م هه‌وڵه‌كان بێ سوود بوو ، له هێرشێكی پێچه‌وانه‌دا له خوله‌كی 90+4 جارێكی دیكه هێرشبه‌رانی یانه‌ی كفری میوان گه‌شتنه سه‌ر گۆڵی یانه‌ی شه‌هیدانی خاوه‌ن یاریگاو له‌ڕێگه‌ی یاریزانی ژماره 13 ( شه‌وكێڵ سامان ) توانیان گۆڵی سێیه‌م تۆماربكه‌ن و یانه‌كه‌ی بكاته براوه‌ی ئه‌و یارییه، ئه‌نجامی كۆتایش یانه‌ی كفری توانی به‌سێ گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر یارییه‌كه بباته‌وه.
به‌م بردنه‌وه‌یه (یانه‌ی كفری) توانی سێ خاڵی گرنگ به‌ده‌ست بهێنێت و كۆی خاڵه‌كانی بكاته 11 خاڵ له پێنج یاریدا و جیاوازی خاڵه‌كانی له‌گه‌ڵ (یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی) پێشه‌نگ كه‌م بكاته‌وه بۆ ته‌نها خاڵێك كه پێشمه‌رگه 12 خاڵی هه‌یه و ئه‌م هه‌فته یاری نه‌بوو چاوه‌ڕوان بوو، (یانه‌ی شه‌هیدان)یش به‌رده‌وامی دایه ئه‌نجامه خراپه‌كانی و ئه‌م جاره‌ش سێ خاڵی گرنگ له‌یاریگای خۆیدا له‌ده‌ست دا، هه‌رچه‌نده له‌م كۆمه‌ڵه‌یه‌دا ( یانه‌ی شه‌هیدان ) زۆرترین یاری كردووه كه شه‌ش یارییه‌كه به‌ڵام خاوه‌نی ته‌نها سێ خاڵه و كۆتا خانه‌ی ڕیزبه‌ندی كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌می گرتووه.
spee-kfa
PM:07:45:20/02/2018