شەپۆلێکی باران بارین هەرێم و عێراق دەگرێتەوە

لە بەیانییەوە شەپۆلێکی هەورو کەمە باران روو لە هەرێم و عێراق دەکات و لە هەفتەی داهاتووە شەپۆلێکی توند ناوچەکە دەگرێتەوە.

میدیا عێراقییەکان لە زاری کەشناسی شارەزا نائل عەلی یەوە رایگەیاند" عێراق لە سبەیەوە دەکەوێتە ژێر نزمە پاڵەپەستۆیەکەی کەشوهەواوەو کەشێکی نا ئارام دێتە ئاراوە، لە رۆژئاوای هەرێمی کوردستان بارانێکی مام ناوەندی دەبارێت، لە ناوەراست و باشووری عێراق نمە باران دەبارێت.

ئەو کەشناسە پێشبینی دەکات لە هەفتەی داهاتووەوە شەپۆلێکی بارانبارین روو لە هەرێم و عێراق دەکاتەوە.





PM:10:35:20/02/2018