پەکەکە: لەچالاکیەکدا ٧ سەربازی تورکیامان کووشت

ناوەندی چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل، هەپەگە رایدەگەیەنێت" بەیانی ئەمڕۆ لە چالاکییەکدا لەناوشەمزینیان ٧ سەربازی تورکیامان کووشت"، ئەمە لە کاتێکدایە کە ئاژانسی فەرمی تورکیا جەخت لەسەر کوژرانی دوو سەرباز دەکاتەوە. 

 ناوەندی چاپەمەنی و راگەیاندنی هێزەكانی پاراستنی گەل (هەپەگە)، رایگەیاند " چالاكیەكمان ئەنجامداوە، ئەمڕۆ كاتژمێر (7.30)ی بەیانی لە شەمزینان، لە نێوان گوندەكانی كانی رەش و كۆردینە لە جولەمێرگ لە دژی سوپای توركیا".

لەو راگەیەندراوەدا هاتووە"لەو چالاكیەدا كە دڵنیا بووینەتەوە لێی حەوت سەربازی توركیا كوژران و دوو سەربازیش بریندار بوون".

ئەو هێزە راشیگەیاندووە كە سوپای توركیا سەرباز و بریندارەكانی بە هەلیكۆپتەری "سكۆرسكی " گواستوەتەوە. 

ئاژاسنی ئاندۆڵ نزیک حکومەتی تورکیا بڵاویکردەوە ئەمڕۆ سوپای توركیا بەهۆی مینەوە دوو سەربازیان كوژراوە.



PM:04:50:21/02/2018