٢٠ شۆفێر بەدەستی داعش کوژران

عەقید وەلید دلێمی، ئەفسەر لە سوپای عێراق، رایگەیاند كە ٢٠ شۆفێری تانكەر لە سنووری نێوان سووریا و عێراق لە رۆژئاوای پارێزگای ئەنبار، لە لایەن داعشەوە كوژران.

وەلید دلێمی، روونكردنەوەی زیاتریدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵ ڕایگه‌یاندووه‌: "٢٠ شۆفێری تانكەر، كە دانیشتووی پارێزگای ئەنبار و قاچاغچی بوون، هەوڵیاندا لە سووریاوە بە رێگای قاچاغەوە لە باكووری دەروازەی قائم، رۆژئاوای پارێزگای ئەنبار، بێنە ناو عێراقەوە، دواتر كەوتنە ناو بۆسەیەكی داعشەوە".

ئەفسەرەكە گوتیشی: " تیرۆریستانی داعش ئەو شۆفێرانەیان كوشتووە و تانكەرەكانییان بردووە".

ناوبراو باسی لەوەشكرد كە هێشتا بەشێك لە خاكی سووریا، تا دەگاتە سنووری باكووری دەروازەی قائم، رۆژئاوای پارێزگای ئەنبار، لەژێر كۆنتڕۆڵی رێكخراوی تیرۆریستی داعش دایە".



PM:05:32:21/02/2018