داعش هێرشدەکاتە سەر ناوچەکانی نێوان تازە و کەرکوک

کەمێک پێش ئێستا چەکدارانی داعش هێرشیان بردۆتە سەر چەند ناوچەیەکی نێوان کەرکوک و تازە.

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە کەرکوکەوە بە سپی راگەیاند" ئەمشەو ٢١ ی شوبات چەکدارانی داعش هێرشیان کرۆتە سەر ناوجەی ٥٠ عەلی وبە دویووی تازەدا و شەڕێکی قورس لەو ناوچەیە درێژەی هەیە".

بەپێی ئەو زانیاریانە چەکدارانی چەند رەبییەکی سوپای عێراق و حەشدی شەعبیان کۆنترۆڵ کردووە.

دوو رۆژە لەمەوبەر چەکدارانی داعش لە حەویجە بۆسەیان بۆ هێزە عێراقییەکان داناو لە ئەنجامدا ٢٢ چەکداری حەشدی شەعبیان کووشت.





PM:10:23:21/02/2018