پەرلەمانتارێکی کوردستان ئاشکرای کرد کە دوای پێدانی مووچەی پێشمەرگەو زێرەڤانی، مووچەی خانەنشینان دەدرێت.
شوكریه شێخانی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسووبک ئاشکرای کردووە ، دوێنێ كاتێك وه‌زیری دارایی سه‌ردانی په‌رله‌مانی كردوه بۆ تاووتوێكردنی پڕۆژه‌ی چاكسازی خانه‌نشینی گشتیی سه‌باره‌ت به‌موچه‌ی خانه‌نشینان داواكاریه‌كی ئاراسته كردوه‌و دەڵێت " ئه‌وه‌م به‌ده‌رفه‌ت زانی پرسیاری موچه‌ی خانه‌نشینی مه‌ده‌نی و سه‌ربازیم لێ‌كرد كه به‌داخه‌وه ئه‌وان 82 ڕۆژه موچه‌یان وه‌رنه‌گرتوه".
ئەو پەرلەمانتارە دەڵێت "له‌وه‌ڵامدا وه‌زیری دارایی ئه‌وه‌ی ڕونكرده‌وه، موچه‌ی سه‌رجه‌م خانه‌نشینان پێویستی به‌بڕی 108 ملیار دینار هه‌یه، دوای موچه‌ی پێشمه‌رگه‌و زێره‌ڤانیش موچه‌ی خانه‌نشینان دابه‌شده‌كرێت".
ئەوە لە کاتێکدایە کە بەهۆی دواکەوتنی مووچەی خانەنشینانەوەو لەساڵی رابردووش‌دا تەنها سێ مووچەیان پێدراوە، نارەزایتییەکی گەورە لەنێویاندا دروستبووە.