لەگەڵ نزیکبوونەوەی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق و پەرلەمانی هەرێم، هێزە سیاسییەکان کەناڵی تەلەفزیۆنی دەکەنەوەو بڕیارە لەئایندەیەکی نزیکدا دوو کەناڵی تەلەفزیۆنی بکرێتەوە.
کەناڵێک کە زمانحاڵی قەوارەی نەوەی نوێ دەبێت، لە ئێستاوە ریکلامی بۆ دەکرێت کە "كه‌ناڵی ئاسمانی كوردلاین" ەو بڕیارە له ئاینده‌یه‌كی نزیك له سه‌ر مانگی ده‌ستكردی نایلسات به فرێكوێنسی 11637 ڤورتیكال 27500 ده‌ست به په‌خشی ئاسایی خویی ده‌كات".
ئەو کەناڵە کە لە ئێستادا لەسەر مانگی دەستکردی نەیلسات لۆگۆکەی پەخشکراوەو، لە ناوخۆشدا ئەو کەناڵە لە ئێستادا پەخشی کلیپ دەکات.
هەرچی کەناڵی دووەمە کەناڵی خەندانە، کە دەبێتە زمانحاڵی قەوارەی هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادوەری، کەناڵی ئاسمانی خهندانە، کە لە رۆژی سێ شەممەی رابردوو وەک بەشێک له ده‌زگای میدیایی خه‌ندان، دەستی بە په‌خشی ئه‌زموونی له‌سه‌ر فریكوێنسی 12687، هۆریزهنتهڵ 27500 و له سه‌ر مانگی ده‌ستكردی نایل سات ده‌ستپێکردووە.
هه‌ڵكه‌وت چه‌له‌بی، به‌ڕێوه‌به‌ری هونەریی کەناڵی ئاسمانی خه‌ندان رایگهیانووە" "سەرەڕای پەخشی ئاسمانی لەسەر مانگی دەستکردی نایل سات، لە مانگی ئازارەوە، په‌خشی ناوخۆیی کەناڵەکە له سەرانسەری هه‌رێمی كوردستان دەستپێدەكات و له‌سه‌ر وێبسایتی خه‌ندانیش به‌رنامه‌كانی په‌خش ده‌كرێت".
وتیشی، "بریاره سه‌ره‌تای مانگی ئازار، په‌خشی به‌رنامه‌كانی كه‌ناڵه‌كه، ده‌ستپێبكات و هاوكات سایت و رادیۆی خه‌ندان، وه‌رزێكی نوێی كاركردن ده‌ستپێده‌كه‌ن و به‌شێوازێكی نوێ خزمه‌ت ده‌كه‌ن".
هه‌روه‌ها چه‌له‌بی، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ناوه‌رۆكی به‌رنامه‌كانی کەناڵی ئاسمانی خه‌ندان، سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری ده‌بن.