پۆلیسی چیک لەسەر دەستگیرکردنی ساڵح موسلیم راگەیاندنێک بڵاودەکاتەوە

پۆلیسی چیک ڕایگەیاند، لەسەر داوای پۆلیسی ئینتەرپولی تورکیا ساڵح موسلیمیان دەستبەسەر کردووە و ئەنقەرەشیان ئاگادارکردووەتەوە.

ئەمڕۆ ٢٥ ی شوبات پۆلیسی چیک لە ڕاگەیەندراوێکدا دەستبەسەرکردنی ساڵح موسلیم هاوسەرۆکی پێشووی پەیەدەی پشتڕاستکردەوە و راینەگەیاند "دوێنێ پیاوێکی بیانی تەمەن ٦٧ ساڵمان لەسەر داوای پۆلیسی ئینتەرپوڵی تورکیا دەستبەسەرکردووە."

لەو راگەیاندنەدا هاتووە کە ئەوان ئەنقەرەیان لە دەستبەسەرکردنە ئاگادارکردووەتەوە و دواتریش هەنگاوە یاساییەکان دەگرنەبەر.



PM:06:25:25/02/2018