حزبە چەپەکانی ئەڵمانیا داوای ئازادکردنی ساڵح موسلیم دەکەن

حزبە چەپەکانی ئەڵمانیا ئیدانەی دەستبەسەرکردنی ساڵح موسلیم دەکەن و داوادەکەن ئازادبکرێت.

تۆبیاس فلۆگەر، جێگری گشتی حزبە چەپەکانی ئەڵمانیا، لە بەرامبەر دەستبەسەرکردنی ساڵح موسلیم هاوسەرۆکی پێشووی پەیەدە هاتە دەنگ و وتی "ڕاستە چیک لە یەکێتی ئەوروپایە بەڵام کار بۆ بەرژوەندییەکانی تورکیا دەکەن لە ڕۆژئاوادا".

وتیشی "دەستبەسەرکردنی ساڵح موسلیم لە ئەنجامی ئەو بەهێزیەی یەپەگەیە لە ناوچەکە، کە وەکو قەڵایەک لە بەرامبەر سوپای ئەردۆغان و چەکدارە تیرۆریستەکاندا دەجەنگێت و جێگەی شەرمەزارییە پیاوێکی ئازادیخواز دەستبەسەربێت''.

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 25ی شوباتی 2018 ساڵح موسلیم هاوسەرۆكی پێشووی پەیەدە لەشاری پراگی پایتەختی چیك دەستگیركرا و تورکیاش داوای ڕادەستکردنی دەکات



PM:08:51:25/02/2018