ئەمڕۆ دووشەممە هێزە ئەمنیەکانی پارێزگای دیالە ژنێكیان دەستگیركردووە، كە تۆمەتبارە بە كوشتنی هاوسەرەكەی، ئەمەشی بە یارمەتی خۆشەویستەكەی ئەنجام داوە.
ماڵی ژنەکە لە گەڕەكێكی باكووری دیالەیە و پێش ماوەیەك مێردەكەی لە دۆخێكی نادیاردا لەنێو ماڵەكەی خۆیاندا كوژرا، بەڵام دوای لێكۆڵینەوەیەكی دوورودرێژ دەركەوت ژنەكەی پیلانی كوشتنەكەی داناوە و لەگەڵ خۆشەویستەكەیدا جێبەجێی كردووە.
پۆلیسی دیالە رایگەیاند ژنەکە و خۆشەویستەكەی ئێستا لە بەندیخانەدا دەستبەسەرن و بە تاوانی كوشتن دادگایی دەكرین.