وادەی هەڵبژاردنی پارێزگاکانی عێراق دیاریکرا

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری رۆژی ٢٢ ی کانوونی یەکەمی ساڵی ٢٠١٨ ی دەستنیشانکردن بۆ هەڵبژاردنی پارێزگاکانی عێراق.

میدیا عێراقییەکان لەزاری سەرچاوەیەکی بەرپرسی ناوکۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران، ئاشکرایکرد کە ٢٢ کانووین یەکەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پارێزگاکانی عێراق ئەنجام دەدرێت.

ئەمسال لە عێراق دوو هەڵبژاردن ئەنجام دەدرێت، ١٢ ئایار هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و ٢٢ کانوونی یەکەم، یەکەم رۆژی زستان هەڵىژاردنی پارێزگاکانی عێراق، هاوکات پێشبینی دەکرێت هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانیش لە مانگی ئەیلول ئەنجامبدرێت.



PM:06:17:27/02/2018