پێشکەشکارێکی دیاری رووداو هاک کرا

پەیجی پێشکەشکار و رۆژنامەنووسی دیاری رووداو، رێبوار کەریم وەلی هاک کرا.

دوێنێ لە پەیجی رۆژنامەنووس رێبوار کەریم وەلی کە یەکێکە لە دامەزرێنەرانی کەناڵی رووداو و پێشکەشکاری بەرنامەی " چوار قۆڵی " ، وێنەی باکگراوندەکەی کرا بە ئاڵای تورکیا.

هاککردنی پەیجی ئەو رۆژنامەنووسەی پارتی، بووە بابەتی زۆرێک لە میدیاکان لە نێویشیان، ماڵپەڕێ سپی میدیا، ئەمڕۆ ٢٨ ی شوبات پەیجی رووداو روونکردنەوەیەکی لەسەر ئەو کێشەیە بڵاوکردۆتەوەو تیایدا هاتووە " پەیجی رۆژنامەنووس رێبوار کەریم وەلی هاککراوە لەلەیەن گروپێکی تورکییەوە، ئێستا کۆمپانیای فەیسبووک خەریکی گەڕاندنەوەیەتی. تکایە ئاگاداربن".




PM:05:12:28/02/2018