کورد بایکۆتی کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراقیان کرد
بەبێ کورد یاساکە دەڕوات

پەرلەمانی عێراق بە شیعەو سونە توانیان رێژەی یاسایی لەنێو پەرلەمانی عێراقدا مسۆگەر بکەن و بەند بەندی پرۆژە یاساکە پەسەند دەکرێت، کورد بایکۆتی کۆبوونەوەکانی کرد.

بەرێکردنی پەرلەمانی عێراق کە بەند بەندی بڕیاری لەسەر دەدرێت لە کاتێکدایە کە بڕیارە کاتژمێر ٥ ی پاشنیوەرۆی ئەمڕۆ سێ سەرۆکایەتییەکە کە پێکدێن لە فواد مەعسوم و حەیدەر عەبادی و سەلیم جبوری کۆبنەوە لەسەر بودجەو پرسی هەڵبژاردن.

فراکسیۆنە کوردیەکان بە ئارام شێخ محەمەد جێگری سەرۆکی پەرلەمانیشەوە بایکۆتیان کۆبوونەوەکەیان کردو جەختی لەسەر داواکارییەکانی کورد کردەوە.

دواتر کۆبوونەوەکە بۆ ماوەیەک بەردەوام بوو، بەلآم دواتر لە کاتی بڕیار دان لەسەر بوودجەی پارێزگاکان ژمارەیەک پەرلەنتاری شاری موسڵ و بەسرە چوونە دەرەوەو بەمەش ژمارەی یاسایی پێویست لەناو هۆڵی پەرلەماندا نەما، کۆبوونەوەکەش بە کراوەیی دواخرا بۆ شەممەی داهاتووە، بەلآم ئەگەر رێژەکە دەستەبەر بکرێتەوە ئەوا یاساکە تێدەپەڕێنرێت.

پشکی کورد لە پرۆژە یاساکە بە ١٢% دانراوە کورد داوای زیادکردنی ئەو رێژەیە دەکات وەک سالآنی پێشوو بکرێتەوە بە ١٧%دا. 
 



PM:04:13:01/03/2018