پیاوێکی دانیشتووی شاری هەولێر کە خاوەنی ٧ مناڵە لە رێگای خۆ خنکاندنەوە کۆتایی بەژیانی دەهێنێت.
پۆلیسی هەولێر ئاشکرا کرد کە ئەو هاوڵاتییە ناوی ئیبراهیم فەرهادەوە ٢٩ ساڵە و، لە دوو ژن خاوەنی ٧ مناڵە. مناڵەکانی ئەو هاوڵاتییە ٥ کوڕن و ٢ یان کچن و پیشەکەشی شۆفێری ئۆمبولانسە.
پۆلسی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات ئەو هاوڵاتییە خۆی بەپەت بەشوێنی پانکەدا هەڵواسیووە.
باوکی هەژار دەڵێت " رەنگە کوڕەکەن بەهۆی هەژاریەوە خۆی خنکاندبێت، چونکە باری ژیانی لەرووی ئابوریەوە زۆر خراپبووە".
پۆلیس لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەکات بۆ ئاشکراکردنی ئایا ئەو پیاوە خۆی خنکاندووە، یان خنکێنراوە