میدیاکانی توركیا بڵاویانكردەوە بەهۆی ناكۆكییەكانی نێوان توركیا و ئه‌مریكا ئەگەرێكی گەورە هەیە بۆ ئەوەی ئه‌مریكا بیر له‌وە بكاتەوە بنكه‌ی ئینجه‌رلیك لە ئەدەنەوە بۆ هەولێر بگوازێتەوە.
ئەمڕۆ هەینی ماڵپه‌ڕی T24 كه یه‌كێک له ماڵپه‌ڕه پڕ خوێنه‌ره‌كانی توركیایە، له راپۆرتێكدا باسی له نیگه‌رانییه‌كانی ئه‌مریكا كردووه به‌رامبه‌ر توركیا، ئاشكرای كردووه كە ئه‌مریكا بیر له گواستنه‌وه‌ی بنكه‌ی ئینجه‌رلیك ده‌كاتەوە، له ئه‌ده‌ناوه بۆ هه‌ولێر، ئه‌مه‌شی به زیانێكی گه‌وره بۆ توركیا وه‌سف كردووه.
حكوومه‌تی ئاكپارتی، زۆرجار هه‌ڕه‌شه‌ی داخستنی بنكه‌ی ئینجه‌رلیكی له ئه‌مریكا كردووه، زۆر جاریش وه‌كو كارتی فشار به‌كاری هێناوه، ئه‌مه‌ش ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مریكای نیگه‌ران كردووه.
دوای ئه‌وه‌ی توركیا بڕیاری دا ئۆپه‌راسیۆن دژی یه‌په‌گه بۆ عه‌فرین ده‌ست پێ بكات و ئه‌مریكا به ساردی وه‌ڵامی دایه‌وه، هه‌روه‌ها راگرتنی ڤیزای ئه‌مریكا به هاووڵاتیانی توركیا، كۆمه‌ڵێك سه‌ركرده‌ی دیاری ناو ئاكپارتی به ده‌نگ هێنا، داوایان كرد توركیا له به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌ی ئه‌مریكا، بنكه‌ی ئینجه‌رلیك دابخات.
ئه‌مه جاری یه‌كه‌م نییه شرۆڤه‌كارانی سیاسی توركیا باس له گواستنه‌وه‌ی بنكه‌ی ئینجه‌رلیك ده‌كه‌ن له ئه‌ده‌ناوه بۆ هه‌ولێر، پێشتریش له ساڵی 2014، مه‌ته یه‌ڕار شاره‌زای بواری سه‌ربازی توركیا و نووسه‌ری دیاری توركیا، كتێبێكی تایبه‌تی له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته به ناوی (ئینجه‌رلیك) بڵاو كرده‌وه.
یه‌ڕار به گوێره‌ی ئه‌و شڕۆڤه و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ی كردبووی له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته، روونی كردبووه‌وه له ساڵی 2015 بنكه‌ی ئینجه‌لیك ده‌گوازرێته‌وه بۆ هه‌ولێر. ئه‌و باسی له‌وه‌ش كردبوو ئه‌گه‌ر كاته‌كه‌ی 2015ش نه‌بێت، ئەوا له دوای ئه‌و ماوەیە به چه‌ند ساڵێك بڕیاره‌كه جێبه‌جێ ده‌كرێت.
یه‌ڕار ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیای ئاگادار كردبووه‌وه، به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت رێگه له‌و هه‌وڵه‌ی ئه‌مریكا بگرن، چونكه زیانی گه‌وره به‌ر توركیا ده‌كه‌وێت و هه‌رێمی كوردستانیش به بوونی بنكه‌ی ئینجه‌رلیك به‌ره‌و ده‌وڵه‌تبوون ده‌چێت.