قەرەیڵان: دەبێت تورکیا دان بەشکستدا بهێنێت لە عفرین

موراد قەرەیلان ڕایگەیاند، کە بەرخۆدانی عەفرین لەبەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورک، سەلمێنەری ئەو ڕاستییەیە، کە کۆمەڵگایەک دەیەوێت بە ئیرادەی خۆی بژی، دەشڵێت: دەبێت تورکیا ئەوە قبوڵ بکات، کە لە عەفرین شکستی هێناوە.
 
ئێوارەی دوێنێ، موراد قەرەیلان، ئەندامی کۆمیتەی بەرێوەبەری پارتی کرێکارانی کوردستان-پەکەکە، لەسەر بەرخۆدانی سەردەم لە عەفرین، بەشداری ڕادیۆی دەنگی وڵات بوو.
 
قەرەیلان لە قسەکانیدا، وتی: لە عەفرین بەنوێنەرایەتی هەموو مرۆڤایەتی لەبەرامبەر داگیرکاری و سیاسەتی کۆمەڵکوژی بەرخۆدانێکی بێوێنە دەکرێت، هەروەها بەرخۆدانی عەفرین قوناغێکی نوێی لە تیکوشانی ئازادیخوازی دەستیپێکردووە و بەرخۆدانی عەفرین لە بەرامبەر هێرشی داگیرکاری تورکیا و پاشماوەکانی داعش و بەرەی نوسرە سەلمێنەری ئەو ڕاستییەیە کە کۆمەڵگایەک دەیەوێت بە ئیرادەی خۆی بژی.
 
دەشڵێت: سەرکەوتنی گەل لە عەفرین مسۆگەرە، دەبێت دەوڵەتی تورک شکستی خۆی لە عەفرین قبوڵ بکات، وێرای شەڕڤانان، گەل و یەکینەکانی خۆپاراستنی جەوهەری ئەوە پیشان دەدەن، کە عەفرین لە بەرامبەر هەموو ‌هێرشێکدا سەردەکەوێت، ئەگەرچی لایەنی دوژمن خاوەنی چەکی قورس و تەکنیک بێت، بەڵام ئیرادەی گەلی عەفرین سەردەکەوێت، گەلی عەفرین لە پێناو ژیانی ئازاد و سەرکەوتنی خوی چی لە دەستبێت دەیکات و لەو پێناوەشدا ئامادەی هەموو فیداکارییەکە.
 
موردا قەرەیلان ئاماژەی بەوەشدا، کە شۆڕشی ڕۆژئاوا ڕۆڵی کاریگەری هەبوو لە پاککردنەوەی ناوچەکە لە چەتەکانی داعش و شکستیشی بە هەوڵەکانی تورکیا بۆ زیندووکردنەوەی داعش هێان، لە ئێستادا بەرخۆدانی عەفرین بۆ ڕەواندنەوەی مەترسییەکی گەورەیە لەسەر هەموو جیهان و ناوچەکە.
 
موراد قەرەیلا باسی لەوەشکرد، کە ڕوسیا و ئەمریکا ئاگاداری دۆخی عەفرین و هێرشەکانی سوپای تورکن و وتی: ئەوان دەزانن کە عەفرین بەشێکە لە ڕۆژئاوای کوردستان، کە کوتایی بە داعش هێنا، ئیستا عەفرین لە بەرامبەر هێرشی فاشیزمی تورک بەرخۆدان دەکات، بەرخۆدانی عەفرین پشتیوانیی ڕای ئازادیخوازان و چەپەکانی جیهانی بۆ لای خۆی ڕاکێشاوە، بەڵام تا ئیستا هیچ دەوڵەتێک پشتیوانیی لە عەفرین نەکردووە، ئەمریکا و ڕوسیاش سەقاڵی چارەسەرکردنی کێشمەکێشمەکانی خۆیانن لەسەر گەلی کوردن، ئەوە زوڵمە و مایەی قبوڵکردن نییە.



PM:11:30:02/03/2018