لە کەرکوک هەڵبژاردنی پارێزگاکان ئەنجام دەدرێت

دوای ١٣ ساڵ لە بێ بەشکردنیان، پەرلەمانتارانی کورد و عەرەب و تورکمان ڕێککەوتن لەسەر ئەوەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە کەرکوکیش بکرێت.

لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا، لە پەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ ٣ ی ئازار، شاخەوان عەبدوڵا ئەندامی پەرلەمانی عێراق رایەگەیاند "دوای هەوڵێکی زۆری نێوان پەرلەمانتارانی کورد و عەرەب و تورکمان، بڕیار درا هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان دوای دابڕانێکی زۆر لە کەرکوکیش ئەنجام بدرێت." 

هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق رۆژی ٢٢/١٢/٢٠١٨ ئەنجام دەدرێت. 



PM:03:25:03/03/2018