وێنە.. هونەرمەندێکی گەنجی کورد گیان لە دەستدەدات

هونەرمەندی لاوی سلێمانی، سەنگەر حەمە غەریب ناسراو بە " سەنگەرە چاوشین " کە کاری نواندی دەکرد کۆچی دوایی کرد.

ئاسۆی جەمال موختار هونەرمەند و میدیاکار هاوڕێی هونەرمەندی کۆچکردوو، بە سپی راگەیاند" هونەرمەند سەنگەر حەمە غریب کە ئەکتەرێکی گەنجەو لە چەندین کاری هونەریدا بەشداری کردووە، ماوەیەکە نەخۆشەو ئەم بەیانییە لە سلێمانی کۆچی دوایی کرد".

سەنگەر حەمە غەریب تەمەنی ٣٥ ساڵە و ماوەیەکی زۆرە کاری هونەری دەکات و لە چەندین بەرنامەو زنجیرە درامای تەلەفزیۆندا وەک ئەکتەر دەوری بینیووە، هەروەها لە ساڵی ٢٠١٢ تا ٢٠١٤ لە کەناڵی KNN بەشداری چاندان  بەرنامەو هەڵقەی کردووە، لەوانە بەرنامەی "هەفتانەی قەواڵەی KNN " و بەرنامەی رەمەزان و چەندان شانۆیی و چالاکی هونەری تر".

سەنگەر چاوشین ژیانی هاوسەری پێکهێناوە و منداڵی هەیە.




AM:10:12:04/03/2018