حاجیەکان لە فڕۆکەخانەکانی هەرێم دەچنە سعودیە

 ڕۆژی چوارشەممە کاتژمێر ١٠ یەکەم گەشتی عومرە ڕاستەوخۆ لە سلێمانییەوە بۆ سعودیە ئەنجام دەدرێت.

شێخ قادر قەرەداغی سەرۆکی کۆمەڵەی کۆمپانیاکانی حەج و عەمرەی لقی سلێمانی لە لیدوانێکی رۆۆژنامەوانیدا رایگەیاند" لەلایەن بەرپرسانی فڕۆکەخانەی سلێمانییەوە ئاگادارکراوینەتەوە، ڕۆژی چوارشەممە بەرواری ٧ی ئازار یەکەم گەشتی حەج و عەمرە لە فڕۆکەخانەی سلێمانی بۆ شاری جددەی سعودیە ئەنجام دەدرێت. 

سەرۆکی کۆمەڵەی کۆمپانیاکانی حەج و عەمرە، دەشڵێت " ئێمە داوامان کردبوو کە ٢٠٠ کەس گەشت بکەن، بەڵام فڕۆکەکە شوێنی ١٥٨ کەسە و ئەو ژمارەیە دەتوانن سەفەر بکەن".

 ئاشکراشیکرد، لە بەرواری ٩ی ئازار کە دەکاتە ڕۆژی هەینی گەشتی دووەمی عەمرەکاران دەبێت.

 لە ئاکامی ئەنجامدانی ریفراندۆم، فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان لە مانگی ئەیلولی ٢٠١٧ بەڕووی گەشتە نێودەوڵەتییەکاندا داخران.



PM:07:55:05/03/2018