مامۆستایانی ناڕزای بڕیاری خۆپیشاندانیان

مامۆستایانی ناڕزای نوێترین هەڵوێستی خۆیان راگەیاند و سبەی چوار شەممە کاتژمێر ١٠ ی بەیانی لەبەردەم پەروەردەی رۆژئاوا لە سلێمانی خۆپیشاندان ساز دەکەن.

لە راگەیاندراوێکدا کە بۆ سپی نێردراوە مامۆستایانی ناڕزای ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە بەرپرسانی هەرێم دەستەکەوتەکانی راپەڕینیان کردۆتە خۆشگوزەرانی خۆیان و مناڵەکانیان.

ئەو خۆپیشاندانانە لە کاتێکدایە کە چەند رۆژێکە زۆرێک لە قوتابخانەکانی سلێمانی دەرگاکانیان بەرووی خوێندکاراندا کردۆتەوە. 



PM:07:23:06/03/2018