حكومه‌تی عیراق بڕیاری كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم ده‌رده‌كات و حه‌یده‌ر عه‌بادیش رایده‌گه‌یه‌نێت: به‌منزیكانه فه‌رمانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌وباره‌یه‌وه ده‌رچێت.
حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق، له‌میانه‌ی كۆنفرانسی رۆژنامه‌وانیی هه‌فتانه‌یدا، كه له‌دوای كۆتایی هاتنی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌رێوه‌چوو، رایگه‌یاند " كاره‌كانی په‌یوه‌ست به ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شته راسته‌وخۆكان له فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم به‌ره‌و كۆتایی ده‌چێت و به‌م نزیكانه‌ش فه‌رمانێك له‌و باره‌وه ده‌رده‌كه‌ین".
عه‌بادی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم په‌یوه‌سته به جێبه‌جێكردنی مه‌رجه‌كانی به‌غدا، كه ده‌بێ بخرێنه‌وه ژێر كۆنترۆڵی حكومه‌تی فیدراڵی، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ستایشی حكومه‌تی هه‌رێمی كرد كه ره‌زامه‌ندییان له‌سه‌ر راده‌ستكردنی فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێرو سلێمانی به حكومه‌تی فیدراڵی نیشانداوه.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق جه‌ختیشیكرده‌وه له‌وه‌ی ده‌بێ هاوسه‌نگی له‌نێوان ده‌سه‌ڵاته‌كانی به‌غداو هه‌رێم هه‌بێت، به‌و شێوه‌یه‌ی كه له ده‌ستوردا هاتووه.
هەر لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکەدا سەبارەت بە وادەی ناردنی موچە ڕایگەیاند "بەر لە نەورۆز موچەی ئەو وەزارەتانەی هەرێم دەنێرین کە ووردبینی بۆ کراوە"